كچێكی مسوڵمان دوای دەرکردنی لە قوتابخانەکەی لە فڕەنسا، سكاڵا تۆماردەکات

01:14 - 23/09/2023

1630جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

خوێندکارێکی مسوڵمان لە فڕەنسا سکاڵایەکی لە نەتەوە یەکگرتوەکان تۆمارکرد سەبارەت بەوەی کە بەهۆی پەیوەندی ئایینییەوە توشی "جیاکاری" بوە، دوای ئەوەی لە قوتابخانەکەی دەرکرا بەهۆی لەبەرکردنی "کیمۆنۆ"، کە جلوبەرگێکی ژاپۆنییە، به‌ڵام به‌پێی یاسای وڵاته‌كه‌ پۆشینی ئه‌و جۆره‌ له‌ جلوبه‌رگ قه‌ده‌غه‌یه‌.

تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن ئه‌و خوێندكاره‌ لەکاتێکدایە کە مشتومڕ لەسەر هەڵوێستی حکومەتی فڕەنسا دژی حیجاب لە قوتابخانەکاندا بەردەوامە، کە زۆرێک لە خوێندکاران بەهۆی پۆشینی جلوبەرگه‌وه‌ رەتدەکرێنەوە.

خوێندكاره‌كه‌ 5ی ئه‌م مانگه‌ بەهۆی پۆشینی "کیمۆنۆوە" رەوانەی ماڵەوە كراوه‌ته‌وه‌
خوێندكاره‌كه‌ رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌، بەهۆی پۆشینی "کیمۆنۆوە" کە جلوبەرگێکی ژاپۆنییە رەوانەی ماڵەوە كراوه‌ته‌وه‌.
کچە تەمەن 15 ساڵەکە کە لە شاری لیۆن دەژی، سکاڵایەکی ئاڕاستەی راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان كرد 
کچە تەمەن 15 ساڵەکە کە لە شاری لیۆن دەژی، سکاڵایەکی ئاڕاستەی راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان كرد سەبارەت بە فۆڕمی نوێی رەگەزپەرستی و هەڵاواردنی ڕەگەزی و به‌جیاكاری لەسەر بنەمای پەیوەندی ئایینیی توشی بوه‌.

سکاڵاکە لە رێگەی نەبیل بودی، پارێزەری ئەو خوێندکارەوە نێردراوە بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان و تیایدا هاتوه‌، سکاڵاکارەکە، ڕەخنە لە قەدەغەکردنی ئه‌و جلوبه‌رگه‌ ده‌گرێته‌ كه‌ له‌لایه‌ن گابرێل ئاتال، وەزیری پەروەردەی فڕەنسا سەپێنراوە و پێیوایە "حکومەتی فڕەنسا هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ ڕێگریکردن لە هەمو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژنان".
پێشتر ئەو خوێندکارە هەروەها سکاڵای لە داواکاری گشتی لیۆن تۆمارکردوە 
پێشتر ئەو خوێندکارە هەروەها سکاڵای لە داواکاری گشتی لیۆن تۆمارکردوە بە بیانوی ئەوەی کە "بەهۆی پەیوەندی ئایینییەوە جیاکاری کراوە".
7ی ئەم مانگە ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاری قەدەغەکردنی لەبەرکردنی ئه‌و جۆره‌ پۆشاكه‌ی پەسەندکرد
لە 7ی (ئەیلول/9)ی 2023 ئەنجومەنی دەوڵەت کە بەرزترین دادگای کارگێڕییە لە فڕەنسا، بڕیاری قەدەغەکردنی لەبەرکردنی ئه‌و جۆره‌ پۆشاكه‌ی پەسەندکرد كه‌ ته‌واوی جه‌سته‌ی خانمان داده‌پۆشێت.

بڕیارەکە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی 2023-2024، لە 4ی ئەیلولدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام دەیان خوێندکاری کچ ڕەتیانکردەوە دەستبەرداری بن و ڕێگەیان پێنەدرا بچنە قوتابخانەکانیان.

نیشانەکردن

فڕه‌نسا