نرخی سوتەمەنی لە ئەوروپا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

09:33 - 23/09/2023

2389جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی بڵاویکردەوە، نرخی سوتەمەنی گازوایل لە ئەوروپا بە ڕێژەی 5% بەرزبوەتەوە، دوای ئەوەی ڕوسیا سنوردارکردنی کاتی بۆ هەناردەکردنی بەنزین و گازوایل بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕی ناوخۆیی سەپاند.

بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە بریتانییە، نرخی سوتەمەنی گازوایل لە بازاڕەکانی ئەوروپادا هەزار دۆلاری تێپەڕاندوە بۆ هەر تۆنێک.

تا 21ی ئه‌م مانگه‌، حکومەتی روسیا سنوردارکردنی کاتی بۆ هەناردەکردنی بەنزین و گازوایل سەپاندبو
تا 21ی ئه‌م مانگه‌، حکومەتی روسیا سنوردارکردنی کاتی بۆ هەناردەکردنی بەنزین و گازوایل سەپاندبو، بۆ ئەوەی سەقامگیری لە بازاڕی ناوخۆییدا بەدەستبهێنێت.
ئەم قەدەغەکردنە ئێستا بۆ ماوەیەکی نادیار سەپێنراوە
پاڤێل سۆرۆکین، جێگری یەکەمی وەزیری وزەی ڕوسیا ڕونیکردەوە، "ئەم قەدەغەکردنە ئێستا بۆ ماوەیەکی نادیار سەپێنراوە و ماوەی قەدەغەکردنیش بەندە بە ڕادەی تێربونی بازاڕ و ئەنجامی ئەم رێوشوێنە".

حکومەتی روسیا ئاماژەی بەوەداوه‌، کە پێشتر ستانداردەکانی دابینکردنی بەنزین و سوتەمەنی گازوایلی ئۆتۆمبێل بۆ بۆرسە زیادکردوە، هەروەها چاودێریکردنی رۆژانەی کڕینی سوتەمەنی بۆ پێداویستییەکانی بەرهەمهێنەرانی کشتوکاڵی ڕێکخستوە، لەگەڵ دەستکاریکردنی دەستبەجێی قه‌باره‌ی ئه‌و سوته‌مه‌نییه‌ی ده‌یخاته‌ بازاڕه‌وه‌.

نیشانەکردن

ئەوروپا روسیا