خەندان-
ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان وته‌بێژی پۆلیسی زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر روباری دیجله له‌سنوری زاخۆ ته‌رمێك دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌كه‌ی و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه.
ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی كه‌سێك له روباری دیجله دۆزراوه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ژێرئاوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی زاخۆ ته‌رمه‌كه‌یان له ئاوه‌كه ده‌رهێناوه.
ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ كراوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی زاخۆ كراوه، به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی، چونكه تا ئێستا نازانرێت ئه‌و كه‌سه خنكاوه یان گیانی له‌ده‌ستداوه و فڕێدراوه‌ته ناو روباره‌كه‌وه.
ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نیه
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و ته‌رمه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه هیچ ناسنامه‌یه‌كی پێ نیه، هێزه‌كانی پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ته‌رمه‌كه و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی ده‌ستپێكردوه