خەندان-
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، فرۆشتنی كچێكی ساوایان له‌لایه‌ن باوكیه‌وه به بڕی 25 هه‌زار دۆلار له به‌غدا پوچه‌ڵ كردوه‌ته‌وه و باوكه‌كه‌شیان ده‌ستگیركردوه.
ئاژانسی هه‌واڵگری له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زیری ناوخۆ بۆ به‌دواداچونی بانده‌كانی تاوانی ڕێكخراو كه تایبه‌تمه‌ندن به بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه، سه‌رچاوه‌كان له یه‌كه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری كه به‌رپرسن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانه ڕێكخراوه‌كان له‌ناو پارێزگای به‌غدا چاودێری زانیاری دروستیان كرد سه‌باره‌ت به باوكێك كه كچه كۆرپه‌كه‌ی خستۆته‌ڕو بۆ فرۆشتن به بڕی 25 هه‌زار دۆلار".
هێزه‌كان توانیان پرۆسه‌ی فرۆشتنی كچه‌كه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و باوكه‌كه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیمێكی كاركردن پێكهێنرا بۆ به‌دواداچون و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه وه‌رگیراون، و دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه پێویسته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری، یه‌كه‌كانی تایبه‌تمه‌ندمان له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تاوانه ڕێكخراوه‌كان توانیان، به بۆسه‌یه‌كی ورد، پرۆسه‌ی فرۆشتنی كچه‌كه پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و باوكه‌كه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن.
باوكه‌كه ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، باوكه‌كه ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه بۆ وه‌رگرتنی سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی، ئاژانسی هه‌واڵگریش داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، له‌كاتی بونی هه‌ر روداوێكی تاوانكاریدا، به په‌یوه‌ندیكردن به هێڵی گه‌رمی بێبه‌رامبه‌ر 144 ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.