خهندان-
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، یەکشەممە داهاتو موچەی مانگی (ئاب/8)ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ئەمڕۆ هاوكاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون".
بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی یەکشەممە موچەی مانگی ئابی لیواکان دابەش دەکرێت
ئاماژهی بهوهشكردوه، بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە کە رۆژی یەکشەممە (24ی ئەیلولی 2023)، موچەی مانگی ئابی 2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.