خه‌ندان-
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای ھەولێر رایگه‌یاند، 221 حاڵه‌تی توشبون به کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکراون.
د. دلۆڤان محەمەد ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ژماره‌ی توشبون به کۆلێرا به‌رزبوه‌ته‌وه و بە هەماهەنگیمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، گشت رێکارە تەندروستییەکان گیراوەتەبەر".
توشبوان به‌ره‌و به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌چن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا كه توشبوان به‌ره‌و به‌ره‌و به‌رزبونه‌وه ده‌چن، نەک تەندروستی، بەڵکو دەبێت لە هەمو کەرتەکاندا کاری لەسەر بکرێت، بەتایبەتی سەرچاوەکانی ئاو، کە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر ئەم پەتایە.
تائێستا 221 حاڵه‌تی توشبون به کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکراون
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان كه دلۆڤان محەمەد باسیكرد، تائێستا 221 حاڵه‌تی توشبون به کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکراون و وتی، "هەفتەی داهاتو لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەم بابەتە بکرێت".