خهندان-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگهیاند، رۆژى یەکشەمەی داهاتو ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حكومهتی ههرێم له راگهیهنراوێكدا باسی لهوهكردوه، رۆژى یەکشەمەی داهاتو لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024) ڕادەگەیەنرێت.
دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى 1ی مانگی 10 دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندن
ئاماژهی بهوهشكردوه، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى 1ی مانگی 10 دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2023-2024).