خهندان-
نوێنەرایەتی هاوبەشی شوێنەواری میسر و فڕەنسا دۆزینەوەی پەرستگای ئەفرۆدیتیان لە ئەبوقیر لە پارێزگای ئەسکەندەریەی میسر راگەیاند، كه مێژوهكهی دهگهڕێتهوه بۆ سەدەی پێنجەمی پێش زایین.
مستەفا وەزیری، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای دێرینەکان لە میسر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "لەناو پەرستگاکەدا، شوێنەواری برۆنزی و سیرامیک دۆزراونەتەوە، کە لە یۆنانەوە هێنراوه، ئەوە جگە لە پاشماوەی ئەو باڵەخانانەی کە مێژوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی پێنجەمی پێش زایین".
شاری نوقمبوی تۆنیس هێراکلیۆن بە دوری 7 کیلۆمهتر لە کەناراوەکانی ئەبوقرەوە دۆزراوهتهوه
لایخۆیەوە ئیسلام سەلیم، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی دێرینە نوقمبوەکان رایگەیاندوە، "شاری نوقمبوی تۆنیس هێراکلیۆن بە دوری 7 کیلۆمهتر لە کەناراوەکانی ئەبوقرەوە دۆزراوهتهوه".
پێش ئەوەی شاری ئەسکەندەریە دابمەزرێت، بە گەورەترین بەندەری میسر لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست دادەنرا
ئهوهشی خستهڕو، ئەو شارە مێژوییەی کە لە ساڵی 2000 دۆزرایەوە، پێش ئەوەی ئەسکەندەری مەزن شاری ئەسکەندەریە لە ساڵی 331ی پێش زایین دایبمەزرێنێت، بە گەورەترین بەندەری میسر لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست دادەنرا و ئەو بومەلەرزانەی لە ماوەی رابردودا ئەو وڵاتەی گرتەوە، بونەهۆی نوقمبونی تەواوەتی لە ژێر دەریادا.