هەواڵی ئەمڕۆ

سعودیە سوپرایزێک سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا دەکات

08:33 - 21/09/2023

3119جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل نزیک بوەتەوە.

محەمەد بن سەلمان لە چاوپێکەوتنێکدا کە فۆکس نیوز بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، "سعودیە نزیکە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵام پرسی فەڵەستین بۆ دانوستانەکان گرنگە".

هەمو رۆژێک لێک نزیک دەبینەوە
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە وەسفکردنی ئەو دانوستانانەی کە ئامانج لێی دامەزراندنی پەیوەندی دیپلۆماسی لە نێوان هەردو وڵاتدایە، وتی، "هەمو رۆژێک لێک نزیک دەبینەوە".
 رێککەوتنێکی ئاساییکردنەوەی ئەگەری نێوان سعودیە و ئیسرائیل پێویستی بە "ته‌نازولی گەورە" دەبێت
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز پێشتر بڵاویکردبوەوە، کە رێککەوتنێکی ئاساییکردنەوەی ئەگەری نێوان سعودیە و ئیسرائیل پێویستی بە "ته‌نازولی گەورە" دەبێت بۆ فەڵەستینییەکان کە پێناچێت حکومەتی توندڕەوی نەتانیاهۆ پێی رازی بێت.

نیشانەکردن

سعودیە ئیسرائیل