خهندان-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لهگهڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغدا کۆبوەوە و جهخت كرایهوه لهوهی كه ئەرکی هەمومانە روبەڕوی پێشێلکاری و بەزاندنی سنوری وڵات ببینەوە، ناکرێت سەقامگیریی خاک و وڵاتمان لەژێر مەترسیدا بێت و پێویستە سنورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت.
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆكی یهكێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لهگهڵ فایەق زێدان کۆبوەتهوە و جەخت لە پابەندبون بە دەستور، سەروەریی یاسا و چارەسەرکردنی ئەو كێشانە کرایەوە کە پەیوەستن بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە بەتایبەت شایستەداراییەکانی هەرێم و تێکەڵنەکردنی ژیانی هاوڵاتییان بە کێشە سیاسییەکانەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن
پهیوهست به پارێزگابونی هەڵەبجە و هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، بافڵ جەلال تاڵەبانی داوای لە دەسەڵاتی دادوەری کرد رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە بە پارێزگابونی هەڵەبجە و قەرەبوکردنەوەی ئەو شارەی زۆرترین قوربانیی داوە.
ئەرکی هەمومانە روبەڕوی پێشێلکاری و بەزاندنی سنوری وڵات ببینەوە
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئەرکی هەمومانە روبەڕوی پێشێلکاری و بەزاندنی سنوری وڵات ببینەوە، ناکرێت سەقامگیریی خاک و وڵاتمان لەژێر مەترسیدا بێت و پێویستە سنورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت".