خهندان-
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئهرمینیا و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا ئهمڕۆ چوارشهممه بارودۆخی قەرەباخ و ئاسۆی یەکلاکردنەوەی ناکۆکی نێوان ئهرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەکە تاوتوێ کرد، پوتن دهڵێت، "دەکرێت قۆناغی توندی ململانێکان تێپەڕێنرێت".
كۆشكی سهرۆكایهتی روسیا (کرێملن) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، ڤلادیمیر پوتن له پهیوهندیهكهدا وتی، "دەکرێت قۆناغی توندی ململانێکان تێپەڕێنرێت و پێشوازی لە ڕێککەوتنی وەستاندنی تەواوەتی دوژمنایەتییەکان و ئەنجامدانی دانوستانەکان لە 21ی ئەیلول کرد لە نێوان نوێنەرانی باکو و ئهرمینیا، کە بە نێوەندگیری کاریگەرانەی روسیا گەیشتە ئەو ئاستە".
دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ئازەربایجان و کۆماری قەرەباخی دانپێدانەنراو بە سەرپەرشتی روسیا بەڕێوەدەچێت
لە بەیاننامەکەدا هاتوه، دانوستانەکانی نێوان نوێنەرانی ئازەربایجان و کۆماری قەرەباخی دانپێدانەنراو بە نێوەندگیری سەرکردایەتی هێزەکانی ئاشتیپارێزی روسیا دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرەڕای بارودۆخە سەختەکە، هێزەکانی ئاشتیپارێز بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بە وردی و هەمو هاوکارییەک پێشکەش بە دانیشتوانی مەدەنی و ئاوارەکان دەکەن، لەوانەش لە ڕێگەی هەوڵی پزیشکانی سەربازییەوە".
هیوا دەربڕدراوه کە دۆخەکە دواتر بەرەو دامەزراندنی سەقامگیری بڕوا
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە "هیوا دەربڕدراوه کە دۆخەکە دواتر بەرەو دامەزراندنی سەقامگیری گەشە بکات".
هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا بە پێشنیازی هێزی پاراستنی ئاشتی روسیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رازیبون
ئهمڕۆ چوارشهممه هێزە چەکدارەکانی ئەرمینیا بە پێشنیازی هێزی پاراستنی ئاشتی روسیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رازیبون، هەروەها نوێنەرانی خەڵکی ئەرمینیا لە ناوچەی قەرەباغ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئازرەیبایجان کۆدەبنەوە و پرسی ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ دەکەن.
ئاژانسی "ئینتەر فاکس"ی روسی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناوچەی ناوگۆرنی قەرەباغ دژی ئەرمینیا دەستپێکردەوە، هێزە چەکدارە ئەرمەنییەکانی ناوچەی قەرەباغ بە مەرجەکانی ئاگربەست رازیبون کە لەلایەن هێزەکانی پاراستنی ئاشتی روسیا لە ناوچەکە پێشنیازکرابو.