هەواڵی ئەمڕۆ

سودانى بانگهێشتی سكرتێری ناتۆ ده‌كات؛ داوای پشتیوانی زیاتر بۆ عێراق ده‌كات

09:52 - 20/09/2023

3886جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

محەمەد شەیاع سودانى، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له نیویۆرک لەگەڵ سكرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ كۆبوه‌وه‌ و  جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بەدواداچون بۆ سەرچاوە دارایییەکانی تیرۆر کە تۆڕەکانیان لە هەمو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبونەتەوە، جگە لەو ئاستەنگیانەی کە پەیوەستە بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و قاچاغچێتییەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شەیاع سودانى ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (بەکاتی بەغدا) لە نیویۆرک لەگەڵ ینس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) کۆبوەوە و بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستە کرد بۆ سەردانیکردنی عێراق،  ستایشی ئەو پشتیوانییەی کرد کە ناتۆ لە ماوەی جەنگی دژ بە داعشدا پێشکەشی کرد، چی لە ڕێگەی بەشداریکردنی ڕاستەوخۆوە بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان، یان لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە بێت، کە ڕەنگدانەوەی ئەو سەقامگیرییە بو کە ئەمڕۆ وڵاتەکە بەدی دەکرێت.

سودانی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بەدواداچون
سودانی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی لە بواری ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بەدواداچون بۆ سەرچاوە دارایییەکانی تیرۆر کە تۆڕەکانیان لە هەمو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبونەتەوە، جگە لەو ئاستەنگیانەی کە پەیوەستە بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و قاچاغچێتییەوە.
حکومەت لە پڕۆسەی پێداچونەوەدایە بۆ شێوازی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا
سودانی ئاماژەی بەوە کرد، کە حکومەت لە پڕۆسەی پێداچونەوەدایە بۆ شێوازی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا لە چوارچێوەی ئامادەیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، کە بوەهۆی پێکهێنانی لیژنەیەکی دولایەنە و ئەنجامدانی چەندین وتوێژ و سەردانی شاندێکی وەزارەتی بەرگری بۆ واشنتۆن بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە و گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدان و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان.

له‌ راگه‌یه‌ندراووه‌كه‌دا هاتوه‌، ستۆڵتنبێرگ سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی کرد، وەک ڕێزێک بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق بەرەو چاکسازی، لەگەڵ ڕۆڵی حکومەت و خەڵکی عێراق لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانیەوە لە شکستپێهێنانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەرپەرچدانەوەی مەترسییەکان نەک تەنها لە سەر عێراق بەڵکو لەسەر گەلانی وڵاتانی هاوپەیمانیشدا.
ستۆڵتنبێرگ جەختیکردەوە لە ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق
ستۆڵتنبێرگ جەختیکردەوە لە ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و فراوانکردنی هاوکارییەکان لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و ڕاهێنان بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ پێکهاتەکانی وەزارەتی ناوخۆدا.