خهندان-
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، جەنگی ئێستا دژایەتی ئاشکرا و هەوڵی داگیرکاری روسیایە بۆ ئۆکرانیا و سامانەکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی هێرشەکانی روسیاوە چەندین خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، بۆیە داوا دەکەن مافی رەخنەگرتن لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە روسیا وەربگیرێتەوە.
ڤۆلۆدیمێر زیلێنکسی سەرۆکی ئۆکرانیا لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، زۆربەی وڵاتانی جیهان راستی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەزانن، ئەو جەنگە دژایەتییەکی تاوانکاری روسیایە دژی ئۆکرانیا، ئامانجیەتی وڵاتەکەیان و سامانەکانی داگیربکات.
هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بەرگری کردنە لە پەیمانی نەتەوەیەکگرتوەکان
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا تەنها بەرگری لە خۆی دەکات، هاوکاری کردنی ئۆکرانیاش بە چەک و سزادانی روسیا هاوکار دەبێت لە بەرگریکردن لە پەیمانی نەتەوەیەکگرتوەکان، پێویستە روسیا لە مافی رەخنەگرتن لە ئەنجومەنی ئاسایش دوربخرێتەوە.
بەهۆی بەردەوامی جەنگ و مەترسییەکان ملیۆنەها هاوڵاتی ئۆکرانی لە ناوچەکانی خۆیانەوە ئاوارەی وڵاتانی دیکە بون
سەرۆکی ئۆکرانیا ئەوەشی خستەڕو، هێرشەکانی روسیا بوەتە هۆی کوژرانی دەیان هەزار ئۆکرانی، بەهۆی بەردەوامی جەنگ و مەترسییەکانیش ملیۆنەها هاوڵاتی ئۆکرانی لە ناوچەکانی خۆیانەوە ئاوارەی وڵاتانی دیکە بون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوەوە جەنگ لە نێوان هێزەکانی روسیا و ئۆکرانیا هەڵگیرساوە و بەهۆیەوە چەندین سەرباز و خەڵکی سیڤیل گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.