خهندان-
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبوهوه و رایگهیاند، پێشوازی لە دوا بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ دەکات و داوا دەکات کێشەی موچە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و دادپەروەرانە چارەسەر بکرێت، هاوكات وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاسپارد لەگەڵ گەیشتنی پارە لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە، راستهخۆ بێدواکەوتن دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تەمموز بکرێت.
سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی دەکەیەن
بهگوێرهی راگهیهندراوێكی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، لە سەرەتای کۆبونەوەی ئهمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران سەرکۆنەی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی کرد و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان کرد و هیوای زو چاکبونەوەی بۆ برینداران خواست، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد کە ڕێز لە سەروەریی و ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بگیرێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەکەدا، کە تایبەت بو بە خستنەڕوی پوختەی سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا لە 14ی (ئهیلول/9)ی 2023دا بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران تایبەت بە موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆبونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکە و هێز و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
رونکردنەوەی پێویست درا بە سەرۆکایەتییەکانی فیدڕاڵیی و لایەنە سیاسیەکان و بە وردیی پێشنیاری چارەسەری هەنوکەیی
مهسرور بارزانی له كۆبونهوهكهدا رایگهیاند، "لەپێناو دابینکردنی موچەی موچەخۆران لە ڕێگای شاندێکی باڵای ئەنجومەنی وەزیران و یەک هەڵوێست و پشتبەست بە دەسەڵات و مافە دەستوریەکان و بە داتا و زانیاری وردەوە، رونکردنەوەی پێویست درا بە سەرۆکایەتییەکانی فیدڕاڵیی و هێز ولایەنە سیاسیەکان و بە وردیی پێشنیاری چارەسەری هەنوکەیی و درێژخایەن بۆ دابینکردنی موچە خرایەڕو کە جێگەی ڕەزامەندیی لایەنە عێراقیەکان بو".
داوامان کرد، موچەی موچەخۆرانی هەرێم وەک شایستەیەکی یاسایی موچەخۆر، جیابکرێتەوە لە هەر جیاوازیەکی بیروڕا
ئهوهشی خستهڕو، "لە دواکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، پێشنیاری هەنوکەیی بە زیادکردنی بڕی پێدانی قەرز پەسەندکرا، بۆ پێشنیاری درێژخایەنیش داوامان کرد، موچەی موچەخۆرانی هەرێم وەک شایستەیەکی یاسایی موچەخۆر، جیابکرێتەوە لە هەر ململانێ و جیاوازیەکی بیروڕا، چونکە پێویستە هاوشێوەی موچەخۆرانی دیکەی عێراق، موچەی موچەخۆرانی هەرێمیش خەرج بکرێت وەک مافێکی شایستەی خۆیان کە لە ناو خشتەکانی بودجەی فیدڕاڵ هەم ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم تەرخانکراویی داراییان بۆ دەستنیشان کراوە و نابێت موچە وابەستەی هیچ بکرێت".
حکومەتی هەرێم هەرگیز سازش لە سەر ماف و شایستە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان ناکات
مهسرور بارزانی وتیشی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرگیز سازش لە سەر ماف و شایستە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان ناکات و دەستبەردارییان نابێت و لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکانی پەیوەندیدار بە موچە و شایستەی موچەخۆرانی هەرێم، لەو ڕوەشەوە پڕۆژەی پێویست پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵ کراوە کە چارەسەری هاوسەنگانەی لەخۆگرتوە و لەمبارەیەوە لێکتێگەیشتنی هاوبەشی باش دروستبوە".
وەزارەتی دارایی و ئابوریشی ڕاسپارد کە لەگەڵ گەیشتنی یەکەم کوژمەی پارەکە دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، سەرۆک وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابوریشی ڕاسپارد کە لەگەڵ گەیشتنی یەکەم کوژمەی پارەکە کە 700 ملیار دینارە، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە، یەکسەر بەبێ دواکەوتن دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی (تەمموز/7)ی موچەخۆرانی هەرێم بکرێت.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتوه، لەبڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکە، وەزیری تەندروستی سامان بەرزنجی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی نەخۆشی سکچونی توند (کۆلێرا) و پێشنیار و رێکارەکانی چارەسەریی و خۆپارێزییەکانی دامەزراوە تەندروستییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان خستەڕو، دوای گفتوگۆ، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپاردە و پێشنیارەکانی وەزارەت پەسەندکرا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران، ڕێکاریی خۆپارێزیی پێویست لەمبارەیەوە بگرنەبەر.