خەندان-
نرخی زێڕ لەبازاڕەكانی جیهان به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و خاوەنی یەكێك لە زەڕەنگەرەكانی شاری سلێمانی دەڵێت، "سه‌ره‌ڕای بۆرسه‌ی جیهانی، بەرز و نزمی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی، نرخی زێڕی له‌بازاڕه‌كانی هەرێمی كوردستان به‌رزكردۆته‌وه".
محه‌مه‌د حسێن، له زه‌ڕه‌نگه‌ری نیاز له سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، نرخی زێر ئەمڕۆ گۆڕانكاریەكی كەمی بەخۆوە بینیوە، یەک ئۆنسە بە 1931 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 367 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 425 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 425 دۆلارە
ئاماژەی بەوەشکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 425 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 425 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
له‌بۆرسه‌ی جیهانی نرخه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا زێڕ كه‌مێك به‌رزبۆته‌وه و ئه‌وه‌ش بۆ بۆرسه‌ی جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی زیاتر له مانگێك بو جێگیری به‌خۆوه بینیبو، ئەوەی ئێستاش به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زێڕی زیاتر كردوه، بۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی دەگەڕێتەوە، كاتێك نرخی زێڕ دەشكێندرێتەوە بەدینار، بەراورد بەرابردو نرخەكەی بەرزبۆتەوە.