هەواڵی ئەمڕۆ

بانكی ناوه‌ندی رێژه‌ی خستنه‌ڕوی دۆلاری راگه‌یاند

11:24 - 20/09/2023

8241جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 197 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 197 ملیۆن و 154 هەزار و 228 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 29 ملیۆن و 880 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 167 ملیۆن و 274 هەزار و 228 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیه‌.

بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 156 هەزار و 600 دینار

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 155 هەزار و 900 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی به‌رزبۆته‌وه‌، بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 156 هه‌زار و 600 دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 155 هەزار و 800 دینار.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 219 ملیۆن و 107 هەزار و 561 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 38 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 180 ملیۆن و 857 هەزار و 561 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.

نیشانەکردن

دينار