خەندان-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ردانی شانده باڵاكه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌ی ئاساییی خۆیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و به ئاماده‌یی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و تێیدا چه‌ند بڕگه‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كرێن.
پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خرێته‌ڕو
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌غدا له ڕۆژی 14ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 بۆ بابه‌تی موچه و بودجه‌ی هه‌رێم و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌و باره‌وه ده‌خرێته‌ڕو
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بابه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی سكچون و كۆلێرا و پێشنیار و ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ڕو
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بابه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی سكچون و كۆلێرا و پێشنیار و ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست، له لایه‌ن دامه‌زراوه ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خاته ڕو.