خەندان-
سه‌ندیكای پزیشكی له ناوچه‌ی هاوتس دی فڕانس له فڕه‌نسا پزیشكێكی به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاساكانی پیشه‌یی و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته له كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه.
سه‌ندیكای پزیشكی له ناوچه‌ی هاوتس دی فڕانس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و پزیشكه ناوی مایكل ڕۆشۆ و تۆمه‌تباره به‌وه‌ی ده‌ستی به داتای پاسپۆرتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی سه‌رۆكی فڕه‌نسا بۆ ساڵی 2021 گه‌یشتوه، هه‌ربۆیه بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ له كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه.
ئه‌و پزیشكه به بیانوی هۆشداریكردن بۆ ئاسانكاریی پرۆسه‌كه بیانوی بۆ ڕه‌فتاره‌كانی خۆی هێناوه‌ته‌وه
به‌گوێره‌ی لیژنه‌ی دیسپلینی سه‌ندیكای پزیشكان، ئه‌و پزیشكه به بیانوی هۆشداریكردن بۆ ئاسانكاریی پرۆسه‌كه بیانوی بۆ ڕه‌فتاره‌كانی خۆی هێناوه‌ته‌وه، وه‌ك له بڵاوكراوه‌كانی پێشویدا ئاماژه‌ی به ئاسانیی ده‌ستگه‌یشتن به تۆماری به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ هه‌ر كه‌سێك كردوه.
ده‌توانرێت ئه‌م زانیاریانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بقۆزرێته‌وه
سه‌ندیكای پزیشكان هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ده‌توانرێت ئه‌م زانیاریانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه بقۆزرێته‌وه كه ڕه‌نگه هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی سیاسه‌تمه‌داران بده‌ن بۆ مه‌به‌ستی دیكه.
ئه‌م بابه‌ته كاردانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌خۆیه‌وه بینیوه
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی لیبراسیۆن، ئه‌م بابه‌ته كاردانه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌و پێیه‌ی له كاتی گه‌ڕان به‌دوای زانیارییه‌كانی سه‌رۆك ماكرۆن، دكتۆر مایكڵ ڕۆشۆی بۆی ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و واده‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌ی كه له داتابه‌یسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، ناگونجێت له‌گه‌ڵ رۆژی 31ی (ئایار/5) كه ماكرۆن له لوتكه‌ی ساڵی 2019دا ڕایگه‌یاندوه ڤاكسینی به‌كارهێناوه، به‌ڵكو داتاكان ده‌ریده‌خه‌ن، رۆژی 13ی (ته‌مموز/7) ڤاكسینی به‌كارهێناوه، جۆرێكیش له ئاڵۆزی له داتا و رۆژه‌كان هه‌بوه، بۆیه پزیشكه‌كه به خێرایی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا "ئه‌لیزێ"ی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه پێیوابو هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی یان كارگێڕییه.
له 26ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ ڕۆژنامه‌ی میدیاپارتی فڕه‌نسی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ناڕونییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كوتانی ماكرۆن بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به ڕون نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته كرد، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ده‌نگۆی زۆر سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ڤاكسینی درۆینه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن.
له لایه‌كی تره‌وه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فڕه‌نسی راگه‌یاندوه، "به داخه‌وه ده‌ربڕین له‌سه‌ر ئه‌و دزه‌پێكردنه و ئیدانه‌ی ئه‌و پیشه‌گه‌رانه‌ی ته‌ندروستی كرد كه به ئه‌نقه‌ست یان كه‌مته‌رخه‌م سه‌یری ئه‌م داتایانه‌یان كردوه و بڵاویان كردوه‌ته‌وه".