خەندان-
به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین هه‌فته‌ی ڕابردو ده‌یان تیمساحیان گرت كه له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردن له چین هه‌ڵهاتبون دوای ئه‌وه‌ی لافاو روی له‌ناوچه‌كه كرد.
به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیا فه‌رمییه‌كان ڕایانگه‌یاندوه، زیاتر له 70 تیمساح له نزیك شاری ماومینگ له پارێزگای گوانگدۆنگ له باشوری چین هه‌ڵاتون، دوای ئه‌وه‌ی ئاوی یه‌كێك له ده‌ریاچه‌كان به‌هۆی زریانێكه‌وه كه روبه‌ڕوی ناوچه‌كه بوه به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ گرتنی تیمساحه‌كان ده‌ستپێكرد
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیان بۆ گرتنی تیمساحه‌كان ده‌ستپێكرد، له‌كاتێكدا ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی سی سی تیڤی دیمه‌نی كارمه‌ندانی فریاگوزاری نیشاندا كه تیمساحێكیان له ئاوه‌كه راده‌كێشا به به‌كارهێنانی په‌ت.
ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی په‌كین نیوز ده‌یلی ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌ركه‌وتو بون له گرتنی هه‌مو ئه‌و تیمساحانه‌ی كه هه‌ڵاتون.
وێنه‌ی ده‌یان تیمساحی بڵاوكراونه‌ته‌وه كه له‌ناو قوڕدا ده‌رده‌كه‌ون و ده‌میان به پارچه قوماشێك و په‌تێك داخراوه، له‌لایه‌ن كرێكارانی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌وره دراون.