خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت لە سلێمانی رایگه‌یاند، له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا "ئەندامانی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌په‌گه پێکەوە مەشق و راهێنانیان دەکرد".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، "لە عێراق چالاکییەكانی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه چڕبونەتەوە و ڕێڕەوێكیان لە نێوان سوریا و عێراق دامەزراندوه، بە وردی چاودێری دەکرێن".
دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ هێزه‌كانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه پێکەوە مەشق و ڕاهێنانیان دەکرد
په‌یوه‌ست به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه، توركیا سه‌ره‌ڕای له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "زانراوە لەکاتی تەقینەوەکەدا ئەندامانی گروپی دژە تیرۆری سەر بە یەکێتی لەگەڵ هێزه‌كانی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه پێکەوە مەشق و ڕاهێنانیان دەکرد، ئەم پێشهاتە بە ڕونی هاوکاریی هەندێک لایه‌نی ئەمنیی سەر بە یەکێتی لەگەڵ ئەندامانی ئەو یه‌په‌گه ئاشکرا کردوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "تورکیا پێشبینی دەکات حکومەتی ناوەندی عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دان بەبونی پەکەکە و هێزه‌كانی سه‌ر به‌و هێزه‌كاندا بنێن و بەرەنگاریان ببنەوە".
ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەخانەی عەربەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان کرا
ئێوارەی دوێنێ دوشەممە فڕۆکەخانەی عەربەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان کرا، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی دژە دژەتیرۆری کوردستان (CTG) شەهیدبون و سیانیش برینداربون.
داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان (CTG) له راگه‌یه‌ندراوێكدا
باسی له‌وه‌كردوه، "داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە سێ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبون و 3 پێشمەرگەی تریشمان برینداربون".
لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانە ئەنجامدرا
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانە و سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجامدرا، بێ‌سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربوبیت روبەڕوی سزا‌و یاسا‌و ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوەو تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات".
ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی بۆردومانكرد له توركیاوه هاتوه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه
ئه‌مڕۆش لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق
رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له سلێمانی بۆردومانكرد له توركیاوه هاتوه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه، عێراق مافی خۆیه‌تی كۆتایی به‌م پێشێلكارییانه بهێنێت.
ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت، ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه، نوێنه‌رایه‌تی پێشێلكاری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كات بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه و جیهان، پێشێلكردنی بڕگه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی بنه‌ماكان و ئامانجه‌كانی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه.