خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سێ تۆمه‌تباری مه‌ترسیدار له هه‌ولێر ده‌ستگیركران كه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و كاری كڕین و فرۆشتن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ری ئاساییش له‌سه‌ر تۆڕێكی بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر، تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر و كه‌ركوك توانیان سێ تۆمه‌تباری مه‌ترسیدار له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستگیربكه‌ن".
ئه‌و تۆمه‌تبارانه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه و كاری كڕین و فرۆشتن به‌مادده‌ی هۆشبه‌ریشه‌وه ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، له‌م چالاكیه‌دا بڕی یه‌ك كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆره‌كانی كریستاڵ و تریاك و جامایكا له‌گه‌ڵ بڕێك پاره‌ی ساخته و ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیلی ساخته له‌گه‌ڵ رومانه‌یه‌ك و چه‌ند چه‌كێكی جۆراوجۆر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، تۆمه‌تباران په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه و روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه.