بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی سەردانی چین دەکەن

03:03 - 19/09/2023

2039جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆکی سوریا لەگەڵ هاوسەرەکەی لەلایەن سەرۆکی جێنەوە بە فەرمی بانگهشێتی پەکین کراون و بڕیارە لە رۆژی پێنجشەممە لوتکەی سوریا و چین بەرێوەبچیت، و سەرۆکی سوریا لەگەڵ شاندی سیاسی و حکومی چین کۆببێتەوە

 ئاژانسی هەواڵی سوریا "سانا" بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سوریا و ئەسما ئەسەدی هاوسەری سەردانی چین دەکەن، بڕیارە لەگەڵ شی جینگ بینی سەرۆکی چین کۆببنەوە.

لەلایەن چینەوە بە فەرمی بانگهێشتکراوە

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی پێنجشەممە سەرۆکی سوریا لەگەڵ هاوسەرەکەی بەرەو چین بەڕێکدەکەون و لەلایەن سەرۆکایەتی ئەو وڵاتەوە بە شێوەیەکی فەرمی بانگهشێت کراون، کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی سوریا و بەرپرسانی چینیش لە شاری خانجۆ و پەکینی پایتەخت دەبێت.

لە روی پێگەی جوگرافی و رۆڵی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سوریا لەلایەن چینەوە گرنگی پێدەدرێت

پەیوەندی نێوان سوریا و چین، پەیوەندییەکی جیۆ سیاسییە و هیچ رەهەندێکی ئابوری پێوە دیار نییە، سوریا وەک باڵانسێکی ستراتیژییە بۆ چین، نەک تەنها لە روسی سامانە سروشتییاکانییەوە، بەڵکو لە روی پێگەی جوگرافی و ئەو رۆڵەی لە هاوکێشەی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیەتی.

 

نیشانەکردن

سوریا چین