خەندان-
له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ نیویۆرك و بانگهێشتكردنی بۆ كۆشكی سپی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی دابه‌زینی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، نزیكه‌ی دو هه‌زار دینار دابه‌زیوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانیه‌وه به خه‌ندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 157 هەزار و 500 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابه‌زیوه، بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 155 هه‌زار و 750 دینار.
بانكی ناوەندی 219 ملیۆن و 107 هەزار و 561 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە
ئەمڕۆ سێشه‌ممه بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 219 ملیۆن و 107 هەزار و 561 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 38 ملیۆن و 250 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 180 ملیۆن و 857 هەزار و 561 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیه.
دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ نیویۆرك به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌كانی 78ه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
له‌په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرك، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگهێشتنامه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكای راده‌ستی محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد، به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی كۆشكی سپی.