خەندان-
له مانگی داهاتودا و له چوارچێوه‌ی كۆنفڕانسێكدا بڕیاره به‌غدا وه‌ك پایته‌ختی ژنانی عه‌ره‌بی ده‌ستنیشان بكرێت و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ئاهه‌نگی فراوان ده‌گێڕدرێت.
یوسرا كه‌ریم موحسن به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌شی به‌هێزكردنی ژنان له ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئاماژه به بڕیاری لیژنه‌ی ته‌كنیكی لیژنه‌ی ژنانی كۆمكاری ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و سه‌رۆكایه‌تیی عێراق له خولی 42 بۆ گۆڕینی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی سه‌رۆكایه‌تی بۆ پایته‌ختی ژنانی عه‌ره‌ب، به‌غدای پایته‌خت ده‌بێته پایته‌ختی ژنانی عه‌ره‌ب بۆ ساڵانی 2023-2024.
لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكهێندراوه
ئاماژه‌ی به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، خوێندنی باڵا، ناوخۆ، په‌روه‌رده، لاوان و وه‌رزش و تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق، ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و ڕاگه‌یاندن كرد كه له‌مه‌راسیمی ناساندنی به‌غدا وه‌ك پایته‌ختی ژنانی عه‌ره‌بی ئاماده ده‌بن، جگه له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به مه‌به‌ستی دیاریكردنی چالاكیی و به‌رنامه‌كان به شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی.
دروشمی به‌غدای پایته‌ختی ژنانی عه‌ره‌بی به‌رزكردۆته‌وه
یوسرا كه‌ریم موحسن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له 8ی مانگی (ئازار/3)ی ڕابردوه‌وه دروشمی به‌غدای پایته‌ختی ژنانی عه‌ره‌بی به‌رزكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراقی 2023-2030.