خەندان-
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش به ھه‌ر مه‌به‌ستێك پاساو بۆ ھێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بھێنێته‌وه، خائین و خۆفرۆشه، ده‌ستی دوی داگیركه‌رانی كوردستانه.
د. رێواز فایه‌ق له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "سه‌روه‌ریی و نه‌مری بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی دژه تیرۆر، خوای گه‌وره ئارامی و سه‌بوریی به كه‌سوكاریان ببه‌خشێت و جێگه‌یان فیرده‌وسی به‌رین بێت ئینشاڵا".
دژه‌تیرۆر به‌شێكی زیندو و كارا و جێمتمانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆره
راشیگه‌یاندوه، "دژه‌تیرۆر به‌شێكی زیندو و كارا و جێمتمانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆره له هه‌مو ناوچه‌كه، پیاوه مه‌رده‌كانی دامه‌زراوه‌كه ئازایانه و پیشه‌ییانه ئۆپراسێۆنه‌كانی له‌ناوبردنی تیرۆر به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری ھاوپه‌یمانان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن".
ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش به ھه‌ر مه‌به‌ستێك پاساو بۆ ھێرشه‌كه بهێنێته‌وه خائین و خۆفرۆشه
د. رێواز فایه‌ق ده‌شڵێت، "ھه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش به ھه‌ر مه‌به‌ستێك پاساو بۆ ھێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بھێنێته‌وه، خائین و خۆفرۆشه، ده‌ستی دوی داگیركه‌رانی كوردستانه و خه‌ڵكی كوردستانیش زۆر ھوشیارن و ھه‌موان زۆر باش ده‌ناسنه‌وه".