خەندان-
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه نیشته‌جێكردن و شاره‌وانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و پرۆژه نیشته‌جێبونانه‌ی كه ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جێبه‌جێده‌كرێن، ته‌نها 50% كورتهێنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون پڕده‌كه‌نه‌وه، چونكه عێراق پێویستی به سێ ملیۆن یه‌كه هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كێشه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون چاره‌سه‌ر بكرێت.
سادق فه‌رتوسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی نیشته‌جێكردنی وه‌اره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانی رایگه‌یاند، عێراق به‌ده‌ست كورتهێنانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبونه‌وه ده‌ناڵێنێت كه كورتهێنانه‌كه زیاتر له سێ ملیۆن یه‌كه‌یه، سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی حه‌وت هه‌زار پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبون له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له ساڵی 2003ه‌وه.
توانیویانه زیاتر له نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون به‌سه‌ر چه‌ند توێژێكدا دابه‌شبكه‌ن
وتیشی، "توانیویانه زیاتر له نۆ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون به‌سه‌ر چه‌ند توێژێكدا دابه‌شبكه‌ن، كه بریتین له خێزانی شه‌هیدان، ئاواره، كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ها بێوه‌ژن و ژنانی ته‌ڵاقدراو، هاوكات به‌رده‌وامن له جێبه‌جێكردنی 17 پڕۆژه‌ی دیكه‌ی نیشته‌جێبون، یه‌كه‌كانیش پاش ته‌واوبونیان ده‌ست بهدابهشكردنیان ده‌كرێت".
وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دیزاینی زیاتر له 350 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی وه‌به‌رهێنانی په‌سه‌ند كردوه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دیزاینی زیاتر له 350 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی وه‌به‌رهێنانی په‌سه‌ند كردوه، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن ته‌نها 50% پێویستی ڕاسته‌قینه پڕده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ڕۆشنایی زیادبونی گه‌شه‌ی دانیشتوان.
تیشكده‌خرێته سه‌ر كه‌رتی نیشته‌جێبون به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی پێویست به‌تایبه‌ت بۆ پڕۆژه نوێیه‌كانی شاری نیشته‌جێبون
سادق فهڕتوسی ده‌شڵێت، "له‌پڕۆسه‌ی داڕشتنی ستراتیژی كاره تا ساڵی 2030 له جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی حكومی كه تیشكده‌خرێته سه‌ر كه‌رتی نیشته‌جێبون به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی پێویست به‌تایبه‌ت بۆ پڕۆژه نوێیه‌كانی شاری نیشته‌جێبون كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، به‌و پێیه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون له به‌غدا و پارێزگاكان دابین ده‌كه‌ن، جگه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خاوه‌ندارێتی و ته‌رخانكردنی زه‌وییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی كه بودجه‌ی پێویستیان نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه ده‌توانرێت پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبونیان له‌سه‌ر دروستبكرێت".