خەندان-
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له په‌یامێكی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت رایگه‌یاند، پێویسته به زوترینكات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له هۆكار و چۆنیه‌تی ئه‌م ڕوداوه بكه‌ن
مه‌سرور بارزانی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕوداوه‌كه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت دڵگرانی كردوین، پێویسته به زوترین كات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له هۆكار و چۆنیه‌تی ئه‌م ڕوداوه بكه‌ن و ڕاستیه‌كان ئاشكرا بكرێن".
سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر جۆره پێشێلكردنێكی سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان ده‌كه‌ین
راشیگه‌یاندوه، "سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر جۆره پێشێلكردنێكی سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان و عێراق و هه‌مو كارێكی نایاسایی ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هۆی شێواندنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت له سلێمانی له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و ناحه‌زانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم به فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه ئامانج كه به‌داخه‌وه سێ هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی دژه‌تیرۆری كوردستان شه‌هیدبون و 3 پێشمه‌رگه‌ی تریشمان برینداربون".