خەندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌رمی عه‌قید خالید محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی كه‌ركوك به‌كوژراوی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی له‌سنوری ناحیه‌ی پردێ دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، عه‌قید خالید محه‌مه‌د ناسراو به شێخ خالید كه ئه‌فسه‌ره له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌سنوری ناحیه‌ی پردێ به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه.
تاوه‌كو ئێستا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیسی كه‌ركوك نه‌زانراوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیسی كه‌ركوك نه‌زانراوه، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كراوه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیه، هێزه ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه، تا ئێستاش هیچ كه‌سێك به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ستگیرنه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.