خەندان-
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ململانێكان له ئۆكرانیا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام دهببن و به‌م زوانه شه‌ڕه‌كه كۆتایی نایه‌ت.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕاشكاوانه و ڕون بین، ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆر ڕونه كه ئه‌م شه‌ڕه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌مزوانه كۆتایی نایه‌ت.
ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا پشتگیری له كۆتاییهێنان به ململانێكان ده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا پشتگیری له كۆتاییهێنان به ململانێكان ده‌كات به زوترینكات و ده‌یه‌وێت ئه‌م شه‌ڕه به زوترینكات كۆتایی پێبێت.
روسیا له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا دابینكردنی چه‌كی جۆراوجۆری له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاواییه‌وه بۆ كیێڤ سه‌ركۆنه كردوه و هۆشداریشیداوه، ئه‌مه نابێته هۆی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كان و ده‌بێته هۆی وێرانكاریی زیاتر بۆ ئۆكرانیا.