خەندان-
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر"ی هه‌رێمی كوردستان دوای سێ رۆژ له بڕیاری ناردنی پاره له‌به‌غداوه، كۆبونه‌وه ده‌كات تا بزانێت چۆن موچه دابه‌شبكات و ده‌شڵێت، "ده‌بێت چاوه‌ڕێی شكسی حوكومڕانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كاربه‌ڕێكه‌ری حكومه‌ت بكرێت".
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێم ئه‌وه‌نده بێباكه سێ مانگه فه‌رمانبه‌ره‌كانی بێ موچه‌ن كه‌چی سێ ڕۆژ دوای بڕیاری ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا كۆبونه‌وه ده‌كات تا بزانێت چۆن موچه دابه‌شبكات".
ده‌بێت چاوه‌ڕێی شكسی حوكومڕانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كاربه‌ڕێكه‌ری حكومه‌ت بكرێت
ده‌شڵێت، "هه‌روایه كاتێك حكومه‌ت له دۆڵێك و هاوڵاتیش له‌دۆڵێك بێت نابێت چاوه‌ڕێی چاكسازی و ده‌ره‌نجامی ئیجابی بكرێت، ده‌بێت چاوه‌ڕێی شكسی حوكومڕانی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و كاربه‌ڕێكه‌ری حكومه‌ت و سواڵی موچه‌و نه‌زانی دابه‌شكردنی بكرێت".
ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره نابینێت له‌چوار پارێزگا دوانی بایكۆته؟
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م حكومه‌ته كاربه‌ڕێكه‌ره نابینێت له‌چوار پارێزگا دوانی بایكۆته؟ نابینێت ده‌رگای قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه‌كان داخراون؟ ده‌بو هه‌ر پێش بڕیاره‌كه‌ی به‌غداش بۆناردنی قه‌رز به‌هه‌رێم له داهاتی سێ مانگی ناوخۆ ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه بكردایه و ئه‌م باره‌ی نه‌خوڵقاندایه كه ئێستا هه‌یه، به‌ڵام دیاره ئه‌مانه وه‌ك پیشه‌ی 32 ساڵی حوكومڕانیان ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر‌و بێباكتر ده‌بن".
حه‌قی خۆیه‌تی هاوڵاتیان و موچه خۆرانی هه‌رێم ئه‌م بێباكییه‌یان بیرنه‌چێت
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "حه‌قی خۆیه‌تی هاوڵاتیان و موچه خۆرانی هه‌رێم ئه‌م بێباكییه‌یان بیرنه‌چێت و له ڕێی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه تۆڵه‌ی خۆیانیان لێبكه‌نه‌وه".