خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش له‌سبه‌ینێوه رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، خێرای با مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به گشتی نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش تاڕاده‌یه‌ك نزم ده‌بنه‌وه، به‌هه‌مانشێوه‌ش خێرایی با له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 37 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :34 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 35 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 39 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 38 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 36 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 27 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 35 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 40 پله‌ی سیلیزی