خەندان-
ئامارێكی ئه‌م دواییه‌ی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی ئێس مۆنی ئاشكرای كرد كه تاكی عێراقی ساڵانه پێویستی به 66 هه‌زار دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش بژی.
به‌گوێره‌ی ئامار و راپرسیه‌كی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی ئێس مۆن، كه 174 وڵاتی جیهان له‌خۆگرتوه، له‌نێویاندا عێراق دیاریكراوه و تیشكی خستوه‌ته‌سه‌ر سه‌ر تێچوی ژیانی به‌خته‌وه‌ر له‌و وڵاته.
هه‌ر تاكێك ساڵانه پێویستی به 66 هه‌زار دۆلار هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش بژی
عێراق كه‌وته پۆلی وڵاتانی زه‌رد-سور، واته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێویستیان به پاره‌یه‌كی زۆره بۆئه‌وه‌ی به خۆشی بژین، به‌جۆرێك هه‌ر تاكێك ساڵانه پێویستی به 66 هه‌زار دۆلار هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش بژی، به‌مه‌ش مانگانه هه‌ر تاكێك پێویسته بڕی پێنج هه‌زار و 500 دۆلاره.
كۆمپانیای S Money كۆمپانیایه‌كی جیهانییه له ساڵی 2019 دامه‌زراوه و له بواری خزمه‌تگوزاری بانكیدا كارده‌كات و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له شاری مێلبۆرن له ئوسترالیایه.