خەندان-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری لێدراوه بۆ موچه‌ی سێ مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه و دیارینه‌كراوه كه بۆ چ مانگێكه.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردراوه مانگانه و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بڕی 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بنێردرێت.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی دیاریكردنی هیچ مانگێكی نه‌كردوه
سه‌باره‌ت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت بۆ كام مانگی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، د. بڕیار ره‌شید ده‌ڵێت، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باسی دیاریكردنی هیچ مانگێكی نه‌كردوه، ته‌نها باسی له‌وه‌كردوه ئه‌و پاره‌یه بۆ موچه‌ی سێ مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێمه".
له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدایه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌غدا ره‌وانه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌م مانگه و دو مانگی رابردو خه‌رج بكات
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (ته‌مموز/7 و ئاب/8 و ئه‌یلول/9)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق رونیكرده‌وه، "له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدایه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌غدا ره‌وانه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌م مانگه و دو مانگی رابردوی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجی بكات، یاخود بۆ ئه‌م مانگه و دو مانگی داهاتو خه‌رجی بكات".
لە ژێر هیچ بیانویەک نابێت ڕێگە بدرێت موچەی ئەو مانگانە دوابخرێت یان نەدرێت
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئەو بڕی دو تریلیۆن و 100 ملیار دیناره‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ سێ مانگه و پێویستە حکومەتی هەرێم موچەی مانگەکانی (ته‌مموز/7، ئاب/8، ئه‌یلول/9)ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابه‌شبكات، لە ژێر هیچ بیانویەک نابێت ڕێگە بدرێت موچەی ئەو مانگانە دوابخرێت یان نەدرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا بڕی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی راسپارد، رێكاره‌كانی ناردنی ئه‌و پاره‌یه وه‌كو قه‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكات كه مانگانه ده‌نێردرێت و له مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2023ه‌وه خه‌رجده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌شبینی خۆی به‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "توانیمان به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێكی گونجاو ، بۆ دابینكردن موچه‌ی هاوڵاتیان".