خهندان-
محهمهد عوسمان، ئەندامی سهركردایهتی یهكێتی لەسەر سکاڵایهكی دەستەی حەشدی شەعبی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بهسهردا سهپێنرا.
بهگوێرهی نوسراوێكی سهرۆكایهتی دادگای كهركوك، محهمهد عوسمان ناسراو به (حهمهسور دوشیوانی) ئهندامی خولی پێشوی پهرلهمانی عێراق له فراكسیۆنی یهكێتیدا لهسهر سکاڵایهكی دەستەی حەشدی شەعبی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سزای شهش مانگ زیندانیكردنی بهسهردا سهپێنراوه.
گوایە سوکایەتی و هەواڵی ناڕاستم لەسەر حەشدی شەعبی بڵاوکردوەتەوە کە ئەوکات ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوم
حهمهسور دوشیوانی له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "دوای ململانێکی (چوار ساڵ و دو مانگ و پێنج ڕۆژ) لەگەڵ نوێنەری حەشدی شەعبی لە (دادگای جنایاتی کەرکوک ـ الهيئة الثانية) کە داوایان لە دژم تۆمارکردبو کە گوایە سوکایەتی و هەواڵی ناڕاستم لەسەر حەشدی شەعبی بڵاوکردوەتەوە کە ئەوکات ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوم لەسەر کێشەی (16)ی ئۆکتۆبەر و گۆنگرەی ڕۆژنامەوانیمان بەست و ڕونمانکردەوە کە ئەو هەمو غەدر و تاوانەی لە دژی خەڵکی هەردو قەزای دوزخورماتو و قەزای داقوق کرابو لە مێژودا وێنەی نەبوە و وەناشبێت، شەش مانگ حوکم درام".
حەوت پێشمەرگە و دو هاوڵاتی شەهید بون، 115 کەس لە پێشمەرگە و هاوڵاتی برینداربون
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەو کارەساتە ماڵوێرانیەدا ئەو زیانە ماڵی و گیانی و جەستەیی و ڕوحیانە بەرخەڵکی دلێر و قارەمان و گیانفیدای هەردو قەزاکە کەوت، حەوت پێشمەرگە و دو هاوڵاتی شەهید بون، 115 کەس لە پێشمەرگە و هاوڵاتی برینداربون، 41 دیل دوای ئەشکەنجەدان ئازادکران، چوار حاڵاتی دەستدرێژی کراوەتە سەر ژنان کە یەکێکیان لای دادگا تۆمارکراوە، زیاتر لە پێنج هاوڵاتی لە کاتی ئاوارەبون کۆچی دواییان کرد".
زیاتر لە سێ هەزار و 15 ماڵی هاوڵاتیانی کورد تاڵانکران و شێوێندران، 53 خانو و دوکان و کارگەی هاوڵاتیانی کورد تەقێندرانەوە
پەیوەست بە زیانە مادییەکان، حهمهسور دوشیوانی دەڵێت، "زیاتر لە سێ هەزار و 15 ماڵی هاوڵاتیانی کورد تاڵانکران و شێوێندران، 53 خانو و دوکان و کارگەی هاوڵاتیانی کورد تەقێندرانەوە، نزیکەی 530 خانوی هاوڵاتیانی کورد لەگەڵ دوکان و مارکێتی گەورە و بچوک و شوێنی بازرگانی بەرتاڵان و سوتاندن کەوتن، هەروەها 156 ئۆتۆمۆبێلی بچوک و بارهەڵگر و تراکتۆر و شۆفڵ و حەفارەی هاوڵاتی کوردی بێتاوان دزران".
21 کارگەی بلۆک و کارگەی چەو و لم سوتێنران و تاڵانکران، بارەگای 15 حزبی کوردستانی سوتێنران
ئەوەشی خستوتەڕو، 21 کارگەی بلۆک و کارگەی چەو و لم سوتێنران و تاڵانکران، بارەگای 15 حزبی کوردستانی بەهەمو کەلوپەلەکانیانەوە سوتێنران و تاڵانکران و شەشە دامەزراوەی سەر بە بەحکومەتی هەرێمی کوردستان تاڵانکران و سوتێنران، چوار رادیۆ و یەک تەلەفیزیۆنی لۆکاڵی تاڵانکران و 10 بەنزینخانەی ئەهلی هی هاوڵاتیانی کورد سوتێنران و تاڵانکران، "ئەم هەمو تاوانە لەدژی گەلەکەمان کراوە، بۆ ڕایگشتی بڵاومانکردوەتەوە تاکو سزا بدرێن، کەچی بەپێچەوانەوە ئێمە دادگایی دەکەن".