خه‌ندان-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌رز دەدات، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و یاسای بودجه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و یه‌كێك له كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ده‌نگدانه له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه وه‌كو قه‌رز ده‌درێته هه‌رێم و دواتر له‌دوای جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه له پشكی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
سودانی و بەرپرسانی عێراق به‌ڵێنیاندا كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگ له‌سه‌ر ناردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی بدرێت
ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ناردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتێكدایه 14ی ئه‌م مانگه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبونه‌وه و به‌ڵێنیاندا كه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگ له‌سه‌ر ناردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان بدات.
شاندی هه‌رێم داوای كردوه كه مانگانه 800 ملیار دینار تاوه‌كو شه‌ش مانگ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت
شاندی هه‌رێمی كوردستان داوای كردوه كه مانگانه 800 ملیار دینار تاوه‌كو شه‌ش مانگ ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، كه ده‌كاته چوار ترلیۆن و 800 ملیار دینار بۆ هه‌ر شه‌ش مانگه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی سیوله‌وه پێده‌چێت پاره‌كه پێكه‌وه ره‌وانه نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕیار له ره‌وانه‌كردنی بڕێك پاره ده‌درێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم (به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه پاره‌ی موچه‌ی مانگی 7 ده‌درێت).
به‌هۆی سه‌ردانێكی سودانی بۆ ئەمریکا کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشخراوه
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رۆژانی سێشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ردانێكی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پێشخراوه.
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8یان وەرنەگرتوە و بەغدا خەریکە موچەی مانگی 9 دابەشدەکات
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هێشتا موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، له‌كاتێكدا كه حكومه‌تی عێراق خه‌ریكه موچه‌ی مانگی 9ی ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كات، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆشدا پێویسته زۆرینه‌ی ساده‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌ر ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان.