خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی 11 پرۆژه‌ی ستراتیژی جێبه‌جێده‌كرێن و ده‌شڵێت، "ڕۆژانه دو ملیۆن و 784 هه‌زار و 606 مه‌تر سێجا ئاوی پاك بۆ هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كرێت، كه تێچوی ساڵانه‌ی 552 ملیار دیناره".
ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی ڕاگه‌یاند، "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی، 11 پرۆژه‌ی ستراتیژی له پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن، ئێستا 50% ـی به‌رهه‌مهێنانی ئاو له ڕێی بیره‌كانه‌وه‌یه، 50% ـی تر له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كانی ئاوی سه‌رزه‌وییه‌وه‌یه، به ته‌واوبونی 11 پرۆژه‌كه‌ی ئاو، 8-82%ی دابینكردنی ئاو پشت به ئاوی سه‌رزه‌وی ده‌به‌ستێت، كه به‌هۆیه‌وه ئاوی ژێرزه‌وی ده‌پارێزرێت و بیره‌كان داده‌خرێن، له هه‌مان كاتدا ئاو ئاسانتر به هاوڵاتییان ده‌گات".
هاوڵاتییان زیاتر له ئاستی دیاریكراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاو به‌كار ده‌هێنن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌وتی، به‌كارهێنانی ئاو بۆ هه‌ر تاكێك له ڕۆژێكدا 250 لیتره، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان بڕی به‌كارهێنانی ئاو بۆ هه‌ر تاكێك 500 لیتره، به‌مه‌ش هاوڵاتییان زیاتر له ئاستی دیاریكراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاو به‌كار ده‌هێنن".
دروست به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كان له ماڵه‌وه، ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆچونی زیاتری ئاو
ئاری ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت، "هۆشیاریی به‌كارهێنانی ئاو زۆر گرنگه، زۆرجار هاوڵاتییان ئاوێكی زیاتر له پێویستیی خۆیان به‌كارده‌به‌ن، هه‌روه‌ها دروست به‌كارنه‌هێنانی ئامێره‌كان له ماڵه‌وه، ده‌بێته هۆی به‌فیڕۆچونی زیاتری ئاو، وه‌كو جلشۆر و قاپشۆر و دوش و كه‌ره‌سته‌كانی دیكه كه ده‌كرێت وریایانه‌تر، له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاو به‌كار بهێنرێن. ئه‌وه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین، شتێك نییه له سه‌روی توانای هاوڵاتییانه‌وه بێت".
"ڕۆژانه دو ملیۆن و 784 هه‌زار و 606 مه‌تر سێجا ئاوی پاك بۆ هاوڵاتیان دابینده‌كرێت
باسی له‌وه‌شكردوه، "ڕۆژانه دو ملیۆن و 784 هه‌زار و 606 مه‌تر سێجا ئاوی پاك بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دابینده‌كرێت، كه تێچوی ساڵانه‌ی 552 ملیار دیناره".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاندوه، ساڵانه به‌هۆی فراوانبونی جوڵه‌ی شارستانی و گه‌وره‌بونی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێویستییه‌كان بۆ به‌كارهێنانی ئاو زیاد ده‌كه‌ن. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جگه له ڕێكخستنی بواری به‌كارهێنانی ئاو، دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتییان به ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆی ده‌زانێت و له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و خواسته نوێیانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ئێستا 81 پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاو، ڕۆژانه له‌سه‌ر ڕوباره‌كان كار ده‌كه‌ن و بڕیاریشه 11 پرۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژیی ئاو، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌مه‌ش گرفتی كه‌مئاوی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر ده‌كات.