خەندان-
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری ئابوری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی (گاز)ی پاسه‌كانی كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی وشكانی گه‌شتیاران و شانده‌كان.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌ژێر به‌دواداچوون و سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌بدولڕه‌زاق محێبس سه‌عداوی وه‌زیری گواستنه‌وه ، ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ كاروباری ئابوری له دوایین دانیشتنی خۆیدا ده‌نگیدا به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی غاز (گازوایل) له 750 دیناره‌وه بۆ 400 دینار بۆ هه‌ر لیترێك، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتی گواستنه‌وه‌ی وشكانی و گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیار و شانده‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری ئابوری ڕاسپارده‌كانی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ په‌سه‌ندكردنیان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری ئابوری ڕاسپارده‌كانی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه بۆ په‌سه‌ندكردنیان، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیش راسته‌وخۆ كۆمپانیاكان ده‌توانن نرخی هه‌ر لیترێك گازوایل به 450 دینار و به‌نرخی فه‌رمی له وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی وه‌ربگرن.
له‌ئێستادا له‌بازاڕه‌كان نرخی لیترێك گازوایل به 750 دینار ده‌درێته شۆفێرانی بارهه‌ڵگر و شۆفێری پاسه‌كانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران.