خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ك له سنوری قه‌زای پشده‌ر ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له خوێندكاره‌كانی و پاش ئاشكرابونیشی، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێت و هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌گه‌ڕان و به‌دواداچونی به‌رده‌وامدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "بەڕێوەبەری قوتابخانەی (و- كه ئێستا ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه) لە قەڵادزێ دەستدرێژی دەکاتە سەر سێ خوێندکاری کوڕی قوتابخانەکەی، پاشانیش ڤیدیۆی تۆماركردون و هەڕەشەی لێکردون دەنگ نەکەن، بەڵام یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی كه پۆلی (9ی بنه‌ڕه‌تی)ه له‌ڕێگه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه سكاڵای یاسایی له پۆلیسی پشده‌ر تۆماركردوه، دوای ئاشکرابونیشی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره داوای سوڵحی عەشایەری لێكردون".
كه‌سوكاری خوێندكاره‌كه ره‌تیانكردۆته‌وه سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بكه‌ن
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكرد، "كه‌سوكاری خوێندكاره‌كه ره‌تیانكردۆته‌وه سوڵحی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بكه‌ن، بۆیه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره پاش بێهیوابونی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه له‌ڕێگه‌ی سوڵحه‌وه، له‌ئێستادا به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش له‌گه‌ڕان و به‌دواداچوندان بۆ دۆزینه‌وه‌ی".
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی (و) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستدرێژی كردوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و خوێندكاره كه له‌هه‌مانكاتدا دراوسێی خۆیان بوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، "به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی (و) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستدرێژی كردوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و خوێندكاره كه له‌هه‌مانكاتدا دراوسێی خۆیان بوه".
رێكاری یاسایی پێویستمان گرتوه‌ته‌به‌ر و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ش له پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه
خه‌ندان به‌دواداچونی زیاتری بۆ دۆسیه‌كه كرد و په‌یوه‌ندی به محه‌مه‌د كه‌ریم بەڕێوەبەری پەروەردەی رانیەوه كرد، ناوبراو زانیاریه‌كانی بۆ خه‌ندان پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، رێكاری یاسایی پێویستمان گرتوه‌ته‌به‌ر و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ش له پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه و له‌ماوه‌ی 30 رۆژیشدا به‌یه‌كجاری له ئه‌ركی وه‌زیفی دورده‌خرێـته‌وه.
ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه دو ده‌وامی تێدابوه
وتیشی، "ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه تاوانه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه دو ده‌وامی تێدابوه، ده‌وامێكیان یه‌ك تاوه‌كو شه‌شی بنه‌ڕه‌تی، دوه‌میش 7-9ی بنه‌ڕه‌تیه، ئێمه هه‌ردو ده‌وامه‌كه‌مان تێكه‌ڵ كردۆته‌وه و كردومانه‌ته یه‌ك قوتابخانه به‌ناوی (ك)، تاوانه‌كه‌ش له‌ناو قوتابخانه‌كه روی نه‌داوه به‌ڵكو وه‌ك ده‌وترێـت له‌ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه خۆی بوه".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، له‌دوای روداوه‌كه قوتابخانه‌ی (و) كه ده‌وامی 7-9ی هه‌بو، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاڕاسته‌كراوه، بۆیه ئه‌و قوتابخانه‌یه له‌ئێستادا نه‌ماوه و له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ی (ك) تێكه‌ڵكراوه.