وەزارەتی بازرگانی: قەیرانی خۆراك کاریگەری لەسەر عێراق نەبوە

12:12 - 16/09/2023

1205جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، قەیرانی بەرزبونەوەی نرخی خۆراک کاریگەری لەسەر عێراق دروستنەکردوە، ئەویش بەهۆی پڕۆگرامی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک، لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا هەشت سەبەتەی خۆراک دابەشکراوە.

موسەنا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، قەیرانی جیهانی پەیوەست بە بەرزبونەوەی نرخی خۆراک کاریگەری لەسەر عێراق نەبوە، ئەویش بەهۆی جێبه‌جێکردنی سیستەمی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی هاوڵاتیان لە وادەی خۆیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە قەیرانی بەرزبونەوەی نرخی خۆراکی جیهانی و قەیرانی دانەوێڵە و کێشەی جێبەجێکردنی گرێبەستی دانەوێڵەی ئۆکرانیا، نیگەرانی لەسەر جوڵەی نرخی بازاڕە جیهانییەکانی خۆراک دروست کردوە.

پڕۆگرامی سەبەتەی خۆراک سەقامگیرە و سەقامگیرییش لە نرخی خۆراکی بازاڕەکانی عێراق بەدیدەکرێت 
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، پڕۆگرامی سەبەتەی خۆراک سەقامگیرە و سەقامگیرییش لە نرخی خۆراکی بازاڕەکانی عێراق بەدیدەکرێت و توانیویانە هاوکاری خێزانەکان بکەن بۆ هاوسەنگکردنی توانای کڕین و نرخی خۆراک لە بازاڕەکان.
لە ماوەی رابردو 19 سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە 
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لە ماوەی رابردو 19 سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە و هەشت گوژمیان لەمساڵدا، لە ساڵی رابردوش 11 سەبەتەی خۆراکی بەسەر هاوڵاتیان دابەشکراوە.

نیشانەکردن

عێراق