خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له ده‌باشان كۆده‌بێته‌وه و له‌باره‌ی سێ پرس گفتوگۆ ده‌كات، ئه‌وانیش سه‌ردانی شاندی حزبه‌كه بۆ تاران، سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یه كه بڕیاره 27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه له ده‌باشان كۆده‌بێته‌وه و باس له ئه‌نجامی شاندی یه‌كێتی بۆ تاران ده‌كرێت كه هه‌فته‌ی رابردو ئه‌نجامدرا.
10ی ئه‌م مانگه، شاندێكی یه‌كێتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌ندامێتی رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته جەختیان لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچونی پەیوەندیی دۆستانە و فراوانکردنی هاریکارییەکانی نێوان هەرێم، عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران كرده‌وه.
یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه، ئەنجامی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌غدا
خه‌ندان ئه‌وه‌شی زانیوه، یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبونه‌وه‌كه،
ئەنجامی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ به‌غدا كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردو (14ی ئه‌م مانگه) ئه‌نجامدرا و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ده‌بێت و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه رونده‌كاته‌وه.
شاندە باڵاكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆبونەوەیاندا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان دو پێشنیازیان بۆ چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا خستوه‌تەڕو، كە یەكەمیان مانگانە تا كۆتایی ئەمساڵ و واتا بۆ مانگەكانی (تەمموز/7، ئاب/8، ئەیلول/9، تشرینی یەكەم/10، تشرینی دوەم/11 و كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵ مانگانە 800 ملیار دینار رەوانە بكرێت".
پێشنیاری دوه‌می شانده‌كه‌ش بریتییه له هەمواركردنەوەی ژمارەیەك بڕگە و ماددەی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024دا بۆئەوەی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم بۆ ساڵی داهاتو دەستەبەر بكرێن و له ململانێی سیاسی دوربخرێته‌وه.
ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تایبه‌ت ده‌بێت به كۆنگره‌ی یه‌كێتی
ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تایبه‌ت ده‌بێت به كۆنگره‌ی یه‌كێتی كه بڕیاره 27ی ئه‌م مانگه له قه‌ڵاچوالان به‌ڕێوه‌بچێت، له‌باره‌ی ئاماده‌كاریه‌كانه‌وه گفتوگۆ ده‌كرێت، بڕیاریشه له‌دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكرێته‌وه.
بڕیاردراوه ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی 600 ئەندام بن
به‌پێی وته‌ی تەلار لەتیف، وتەبێژی تایبەتی کاروبارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی، بڕیاردراوه ئەندامانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی 600 ئەندام بن، هاوکات هەریەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەشداردەبن و بەشێکیش لەئەندامان جێگیرن.
یه‌كێتی بڕیاریداوه كه لیژنەکان میکانیزمی بەشداریکردنی ئەندامانی کۆنگرە بۆ مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی دیاریبکات
یه‌كێتی بڕیاریداوه كه لیژنەکان میکانیزمی بەشداریکردنی ئەندامانی کۆنگرە بۆ مەکتەب و ئۆرگانەکانی یەکێتی دیاریبکات و دواتر مەکتەبی سیاسی پەسندی دەکات.
بەپێی پەیڕەوی هەموارکراوی یه‌كێتی، دەسەڵاتی پەسندکردن دوای رەزامەندی سەرۆکی یەکێتی لەلای مەکتەبی سیاسی دەبێت.