فوئاد حسێن بۆ سەرۆک کۆماری ئێران: پابەندی تەواویی رێککەوتنە ئەمنییەکانین

08:54 - 15/09/2023

2756جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزیری دەرەوەی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران پابەندبونی تەواوی بە رێککەوتنی ئەمنی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران دوپاتکردەوە و رایگه‌یاند، جەختده‌كه‌ینه‌وه‌ لەسەر دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی زمانی توند و هێرشکردنە سەر خاکی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌یانی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران له‌ تارانی پایته‌خت کۆبونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی رێکارەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردولا کرد.

وەزیری دەرەوەی عێراق پابەندی تەواوی بە رێککەوتنی ئەمنیەوە دوپاتکردەوە

ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دەرەوەی عێراق پابەندی تەواوی بە رێککەوتنی ئەمنیەوە دوپاتکردەوە، هاوکات جەختی لەسەر دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی زمانی توند و هێرشکردنە سەر خاکی عێراق کردەوە.

هەردولا گفتوگۆیان لە بارەی جێبەجێکردن تەواوی رێککەوتنەکە كرد

ئەوەشخراوەتەڕو، لە کۆبونەوەکە هەردولا گفتوگۆیان لە بارەی جێبەجێکردن تەواوی رێککەوتنەکە و چەککردنی هێزە کوردییەکانی ئێران لە سنوری هەرێمی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران توشی روبەڕوبونەوە نەبێتەوە لەگەڵیان.

ئێران ئارەزومەندە باشترین پەیوەندی لەگەڵ عێراق پێکبهێنێت

لای خۆیەوە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئێران ئارەزومەندە باشترین پەیوەندی لەگەڵ عێراق پێکبهێنێت لە زۆربەی بوارەکان، چونکە عێراق هاوبەشێكی گرنگە و بەردەوام پشتیوانی لە سەقامگیری و یەکێتی عێراق دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە 19ی مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و عەلی شەمخانی ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رێککەوتنێکی ئەمنیان بۆ چەککردن و دورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان واژۆکرد.

نیشانەکردن

ئێران عێراق