خهندان-
دوای بەرزبونەوەی هەژمونی دۆلار لە بۆرسە جیهانییەکان، نرخی زێر بۆ نزمترین بەهای له سێ هەفتەی رابردودا دابەزی، لە ئێستاشدا نرخی یەک ئۆنسە زێر بە 1906 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی نرخی زێری جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێر بە 1906 دۆلارە، ئەوەش نزمترین نرخه له سێ هەفتەی رابردوی ئەو کانزایەدا، هۆکاری نزمبونەوەکەشی دەگەرێتەوە بۆ بەزربونەوەی بەهای دۆلار لە بۆرسە جیهانییەکان.
نرخی زێر پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێر پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە، لە ئێستادا نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 21 بە 430 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 22 بە 450 هەزار دینارە
هاوکات نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیار 22 بە 450 هەزار دینارە و هەر مسقاڵێک زێری عەیار 18ش بەرامبەر بە 370 هەزار دینارە.
کریستۆڤەر وۆنگ، شیکەرەوەی ئابوری رایگەیاند، دۆخی تەمومژاوی پەیوەست بە کەمکردنەوەی رێژەی سودی بانکەکانی ئەمریکا و ئەوروپا یەکێکە لەو هۆکارانەی هەڵگەڕانەوە لە نرخی زێر دروست دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ناوەندی ئەوروپا بڕیار لەبارەی بەرزکردنەوە یان نزمکردنەوەی رێژەی سودی بانکەکان بدات.