خه‌ندان-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌كه‌ن كه کێشەکانیان لەسەر بودجە بەشێوەیەک چارەسەر بکەن کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بێت.
ماتی‌و میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵ، رایگه‌یاند، بەردەوام دەبن لە داواکردن لە حكومه‌ته‌كانی هەولێر و بەغدا بەوەی کێشەکانیان لەسەر بودجە بەشێوەیەک چارەسەر بکەن کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بێت.
هێشتا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم موچه‌ی مانگه‌كانی 7 و 8یان وەرنەگرتوە
هه‌رچه‌نده 13 رۆژ له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ تێپه‌ڕیوه به‌ڵام هێشتا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی (ته‌موز/7) و (ئاب/8)یان وه‌رنه‌گرتوه، دیارنیه كه‌ی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ره‌وانه‌نه‌كردنی پشكی كورد له‌به‌غدا و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له 25ی مانگی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵه‌وه.
مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی و شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "بەمەبەستی گفتوگۆ و ئەنجامدانی ژمارەیەک کۆبوونەوە لەبەغدا، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی سەردانی بەغدا دەکەن، هەرێمی کوردستان مەبەستییەتی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بگاتە ئەنجام و خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک هەمو ناوچەکانی دیکەی عێراق شایستە داراییەکانیان و لەنێویاندا موچەیان پێبدرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێکەوتنەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، سەردانی سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی و تیمی حکومەت، نیشاندانەوەی نییەتی سەرۆک وەزیران و حکومەتی هەرێمە بۆ گەیشتنە ئەنجام و چارەسەری کێشەکان لەڕێگای جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان،بەتایبەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.