خهندان-
ئیڤێنتی 2023ی ئەپڵ بۆ نمایشکردنی ئامێرە نوێیەکانی دهستیپێكرد و کۆمپانیای ئەپڵ "ئەپڵ واتچ"ی زنجیرەی نۆیەمی وەکو یەکەمین بەرهەم راگەیاند، لە مانگی (تشرنی یەکەم/10)ی ئەمساڵ لە بازاڕەکان بەردەستدەبێت و خاوەنی چەندین تایبەتمەندی نوێیە لە روی تەمەنی پاترییەکەی و شاشەکەیی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکەی.
زانیاریی سەرەتایی لە بارەی ئایفۆن 15
کۆمپانیای ئەپڵ لە ئیڤێنتی ساڵانەی خۆی جۆرەکانی نوێی ئایفۆن بە ناوی ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 پڵەسی راگەیاند، خاوەنی تایبەتمەندی نوێن لە روی شاشە و کامێرا و پەیوەندی سەتەلایتی و خزمەتگوزاری وایەلێستی دیکە و نرخەکانیان لە 799 دۆلار و 899 دۆلار دەستپێدەکات.
ئایفۆن 15 پڕۆ و 15 پڕۆ ماکس
ئایفۆن 15 خاوەندی شاشەیەکی قەبارە 6.1 ئینچە و ئایفۆن 15 پڵەس خاوەنی شاشەی قەبارە 6.7 ئینچە و بە رەنگەکانی شین و رەش و سەوز و زەرد و تایتانیۆم بەردەست دەبێت.
جۆرە نوێیەکانی ئایفۆن خاوەنی قەڵغانی شاشەی سیرامیکن و دژە ئاون
جۆرە نوێیەکانی ئایفۆن خاوەنی قەڵغانی شاشەی سیرامیکن و دژە ئاون و لە بەشی پشتەوەی خاوەنی دو کامێرایە و کامێرا سەرەکییەکەی 48 مێگا پێکسڵە و ئەوی دیکەیان 12 مێگا پێکسڵە.
کامێری ئایفۆن 15 هاوشێوەی کامێرا سینەماییەکان خاوەنی زومی ئۆتۆماتیکییە
کامێری ئایفۆن 15 هاوشێوەی کامێرا سینەماییەکان خاوەنی زومی ئۆتۆماتیکییە و لە رێگەی تایبەتمەندییکەوە لە دوای گرتنی وێنە دەتوانیت فۆکەسی کامێراکە بخەیتە سەر ئەو تەنانەی دیکەی کە لە وێنەکەدا هەیە.

ئایفۆن 15 و 15 پڵەس
ئەگەر لەگەڵ هەڵگرێکی دیکەدا زانیاری وەک ئیمەیڵ یان ژمارەی تەلەفۆن بگۆڕنەوە ئەوا دەتوانن لە شوێنە قەرەباڵغەکاندا لە رێگەی ئایفۆن 15ەوە بتوانن بزانن چەنێک لە یەکترەوە دورن.
لەو شوێنانەی ژاوەژاوی دەنگ هەیە دەتوانیت لەکاتی تەلەفۆن وا لە ئایفۆنەکەت بکەیت تەنها دەنگی خۆت وەربگرێت
لەو شوێنانەی ژاوەژاوی دەنگ هەیە دەتوانیت لەکاتی تەلەفۆن وا لە ئایفۆنەکەت بکەیت تەنها دەنگی خۆت وەربگرێت و و ژاوەژاوی دەوربەر نەچێتە مایکی ئامێری ئایفۆنەکەت.
لە رێگەی تایبەتمەندی خزمەتگوزاری سەتەلایتەوە لە کاتە لەناکاو و مەترسیدارەکان دەتوانیت بەبێ ئینتەنێت یان بەبێ سێڵەر داتا پەیوەندی بە ناوەندی فریاکەوتنەوە بکەیت بۆ ئەوەی بە هاناتەوە بێن.