خەندان-
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشه‌ممه زیاتر له 200 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و به‌راورد به‌رۆژانی رابردو رێژه‌ی كاشی بۆ دو هێنده زیادكرد، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات.
ئەمڕۆ دوشه‌ممه بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 201 ملیۆن و 395 هەزار و 261 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 64 ملیۆن و 170 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش 137 ملیۆن و 225 هەزار و 261 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 155 هەزار و 800 دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 156 هەزار و 600 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 155 هه‌زار و 800 دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 156 هەزار و 750 دینار.
دوێنێ دوشه‌ممه بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 196 ملیۆن و 589 هەزار و 136 دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە 27 ملیۆن و 460 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و بڕی 169 ملیۆن و 129 هەزار و 136 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو، بانكی ناوه‌ندی عێراق رێژه‌ی خستنه‌ڕوی راگه‌یاند كه 197 ملیۆن و 331 هه‌زار و 889 دۆلاری خستۆته‌بازاڕه‌وه، كه 26 ملیۆن و 740 هه‌زار دۆلار دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش 170 ملیۆن و 591 هه‌زار و 889 دۆلار دۆلاریشی به‌شێوه‌ی حه‌واڵه بو.