11یەمین منداڵی مەسک هاتە دنیاوە و دەیەوێت دانیشتوانی زەوی زیاد بکات

01:36 - 11/09/2023

4222جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئیلۆن مەسک ملیادێری ئەمریکی لە ئیستادا باوکی 11 منداڵە لە سێ هاوسەری جیاواز و لە ناویاندا خاوەنی دو دوانەیە سەرجەمیان ناوی سەیریان هەیە و منداڵە بچوکەکەشی کە بەبێ ئاگاداری میدیاکان لەدایکبو ناوی تێکنۆ میکانیۆکسە و ئیلۆن دەڵێت، "کەسە زیرەکەکان دەبێت منداڵی زۆریان هەبێت."

"کەسە زیرەکەکان دەبێت منداڵی زۆریان هەبێت"

ئیلۆن مەسک ملیادێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیاکانی سپەیس ئێکس و تێسلای تایبەت بە پیشەسازی ئاڵۆز ئاماژە بەوەدەکات، ئارەزو دەکات رێژەی لەدایکبون لە سەرەتاسەری جیهان بەرزبێتەوە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی خاوەنی ئاستێکی باڵای زیرەکین پێویستە منداڵی زۆریان هەبێت.

هاوکار دەبێت لە قەیرانی کەمبونەوەی ژمارەی دانیشتوان

لە ساڵی رابردو ئیلۆن مەسک لە تویتێکدا ئەوەی خستەڕو، بەم زوانە دەبێتە باوکی دوانەیەک و هەمو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی هاوکار بێت لە قەیرانی کەمبونەوەی ژمارەی دانیشتوان.

خاوەنی 11 منداڵە 

ئیلۆن مەسک خاوەنی 11 منداڵە لە سێ هاوسەری جیاواز، یەکێک لە منداڵەکانی کە ناسناوەکەی "تاوی بچوکە" و منداڵی گرایمزی گۆرانیبێژی کەنەدییە و ناوی راستەقینەی ئەو منداڵە کلیەر پاوچەرە.

یەکێک لە منداڵەکانی تەمەنی تەنیا 10 هەفتە بو کاتێک گیانیلەدەستدا

ئیلۆن لە هاوسەرەکانی پێشوی خاوەنی شەش منداڵە و یەکێک لە منداڵەکانی کە تەمەنی تەنیا 10 هەفتە بو بە مەرگی لە ناکاوی کۆرپە کۆچی دوایی کرد.

ساڵی 2021 بوە خاوەنی دوانەیەک

لە مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ساڵی 2021 بوە خاوەنی دوانەیەک و ناوی لێنان شیڤۆن و زیلیس.

نیشانەکردن

ئیلەن مەسک