شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

11:14 - 11/09/2023

2631جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراقی پرسی دەروازە سنورییەکانی هەرێم و شێوازی دابەشکردنی داهاتە نانەوتییەکان تاوتوێ دەکەن.

 لە بارەی دەروازە سنورییەکانی هەرێم گفتوگۆ دەکەن

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، شاندی حکومی هەرێم کە پێکهاتون لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و ساماڵ عەبدولرەحمان بەرێوەبەری گومرگی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی دەروازە سنورییەکانی هەرێم.
گفتوگۆکە لە بارەی شێوازی ناردنی داهاتی خاڵەسنورییەکانی هەرێم بۆ عێراق دەبێت

پێشبینی دەکرێت لە کۆبونەوەی ئەمجارەی شاندی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ لە بارەی رێکخستنەوەی داهاتە گومرگییەکان و شێوازی ناردنی داهاتی خاڵەسنورییەکانی هەرێم بۆ عێراق بکرێت.
حکومەتی هەرێم دەیەوێت داهاتی خاڵە سنورییەکان 50٪ی بۆ هەرێم بێت و 50٪ بۆ عێراق بێت

پێشتریش فازڵ نەبی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، کێشەی سەرەکی نێوان هەرێم و بەغدا داهاتە نانەوتییەکانە، حکومەتی هەرێم داهاتی خاڵە سنورییەکان وەک خەرجی سیادی هەژمار دەکات و دەیەوێت 50٪ی بۆ هەرێم بێت و 50٪ بۆ عێراق بێت.
 حکومەتی بەغدا دەیەوێت کۆنتڕۆڵی هەمو داهاتەکان بکات

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵام حکومەتی بەغدا دەیەوێت کۆنتڕۆڵی هەمو داهاتەکان بکات لە ناویاندا داهاتی گومرگ و باج و رسوماتیش.