خەندان-
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له باره‌ی دۆخی ناوچه‌ی قه‌رباغه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا گفتوگۆ ده‌كات و به‌بێ ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی توركیاش ناتوانێت به ئه‌ندامبونی سوید له ناتۆ رازی بێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، "جدییانه له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به جه‌نگی نێوان روسیا و ئۆكرانیا كارده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند جوڵه‌یكی دیپلۆماسی‌یان هه‌بوه و به‌هۆی ده‌ستپێشخه‌ری توركیاوه 33 ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه راده‌ستی بازاڕه جیهانییه‌كان كراوه".
له‌گه‌ڵ روسیا و قه‌ته‌ر ده‌یانه‌وێت بڕی یه‌ك ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه بگه‌یه‌نن به وڵاته برسییه‌كانی ئه‌فریقا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا گفتوگۆی له باره‌ی درێژه‌دان به رێككه‌وتنامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێله‌ی ئۆكرانی كردوه و له ئێستاشدا له‌گه‌ڵ روسیا و قه‌ته‌ر ده‌یانه‌وێت بڕی یه‌ك ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه بگه‌یه‌نن به وڵاته برسییه‌كانی ئه‌فریقا.
ده‌ریاكانیان بوه به گۆڕستانی كۆچبه‌ران
باسی له‌وه‌شكرد، "ده‌ریاكانیان بوه به گۆڕستانی كۆچبه‌ران و پێویسته كۆچبه‌ران بگه‌رێننه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و له‌م ماوه‌یه‌دا 600 ئاواره‌ی سوریایان گه‌رندوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ باشینانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا ده‌كات
له درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ باشینانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌رمینیا ده‌كات و گفتوگۆ له باره‌ی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ ده‌كه‌ن و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له ئێستادا له‌سه‌ر قه‌ره‌باغ گیراونه‌ته به‌ر راست نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ند قسه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ جۆو بایدن سه‌رۆك ئه‌مریكا كردوه و فشار ده‌كه‌ن له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی سویده با ناتۆوه و ئه‌ویش یه‌ك وه‌ڵامی هه‌یه به ته‌نها خۆی ناتوانێت سوید بكاته ئه‌ندام پێویسته په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی باڵای توركیاش ئه‌و بڕیاره په‌سه‌ند بكه‌ن.