دەستەی ژینگە: هەولێر و گەرمیان مەترسی بیابانبونیان لەسەرە

11:38 - 10/09/2023

2567جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، ناوچەکانی باشوری کەرکوک و رۆژئاوای هەولێر و گەرمیان مەترسی بە بیابانبونیان لەسەرە و بۆ ئەو مەبەستە داوایان لە نەتەوەیەکگرتوەکان کردوە هاوکاریان بێت.

عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هیچ ئامارێکی فەرمی لە بارەی رێژەی بە بیابانبونی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان نییە.

داوایان لە نەتەوەیەکگرتوەکان کردوە هاوکارییان بکەن

ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە نەتەوەیەکگرتوەکان کردوە لە سەوزکردنی ناوچەکانی گەرمیان و باشوری دهۆک و رۆژئاوای هەولێر هاوکارییان بکەن چونکە هەڕەشەی بیابانبونیان لەسەرە.
نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێکردون لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆببنەوە

ئەوەشی خستەڕو، نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لێکردون لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کۆببنەوە بۆ ئەوەی پلانێک بۆ بەرەنگاربونەوەی بەبیابانبونی ناوچەکانی هەرێم و عێراق و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دابڕێژن.
 زۆنگاوەکانی عێراق زۆرترین هەڕەشەی بیابانبونیان لەسەرە 

پێشتریش ئۆکی لۆتسومان نوێنەری بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق رایگەیاند، زۆنگاوەکانی عێراق زۆرترین هەڕەشەی بیابانبونیان لەسەرە و عێراق بە گشتی لە ریزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە.