خەندان-
عه‌قید شی یی وته‌بێژی سه‌ربازی چین ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هێزه‌كانیان له حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان، هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌زاندنی گه‌روی تایوان له‌لایه‌ن دو كه‌شتیه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی و كه‌نه‌دیه‌وه.
عه‌قید شی یی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌یی شانۆی ڕۆژهه‌ڵاتی سوپای ڕزگاریخوازی گه‌ل (ناوی فه‌رمی سوپای چین) هێزه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی خۆی ڕێكخستوه بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی به‌دواداچون بۆ ڕێڕه‌وی خۆیان بكه‌ن و به‌پێی یاسا و ڕێساكان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی به‌رزدا بمێننه‌وه.
هێزه‌كانیان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی هه‌میشه‌ییدا ماونه‌ته‌وه
وتیشی، "هێزه‌كانیان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی هه‌میشه‌ییدا ماونه‌ته‌وه و به‌بڕیارانه به‌رگری له سه‌روه‌ری و ئاسایشی نیشتمانی ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ره‌چاو ده‌كه‌ن".
ئه‌و دو كه‌شتییه "جۆنسنی ئه‌مریكی و ئۆتاوای كه‌نه‌دی"، زیاده‌ڕه‌وییان كردوه
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و دو كه‌شتییه "جۆنسنی ئه‌مریكی و ئۆتاوای كه‌نه‌دی"، زیاده‌ڕه‌وییان كردوه له نیشاندانی ئه‌وه‌ی كه گه‌روی تایوانیان بڕیوه.
چین له چه‌ند مانگی ڕابردودا خێرایی مانۆڕ و هێزی ئاسمانی زیاد كردوه
چین له چه‌ند مانگی ڕابردودا خێرایی مانۆڕ و هێزی ئاسمانی زیاد كردوه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تایوان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكه‌كه‌ی و به‌ڵێن ده‌دات كه كۆنتڕۆڵی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
لای خۆیه‌وه، واشنتن به فه‌رمی ته‌نها په‌كین ده‌ناسێنێت به‌بێ ره‌چاوكردنی تایوان، به‌ڵام كۆنگرێس به‌پێی یاسای په‌یوه‌ندییه‌كان داوا ده‌كات كه دورگه‌ی تایوان چه‌ك بۆ به‌رگریكردن له خۆی دابین بكات
ئیداره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندبون به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ك به تایوان و نه‌دانی هاوكاری به چین، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك كه ورده‌كاری مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ په‌یمانگای ئه‌مریكی له تایوان ده‌خاته‌ڕو كه باڵیۆزخانه‌ی دیفاكتۆی تایوانه له ئه‌مریكا.